بایدن كۆبونەوەی لوتكەی جیهانی لەبارەی كەشو هەواوە رێكدەخات

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی نوێی ئەمریكا كار بۆ رێكخستنی كۆبونەوەی لوتكەی جیهانی لەبارەی كەشوهەواوە دەكات كە وەك پرسێكی گرنگی جیهانی لێی دەڕوانێت.

جین ساكی سكرتێری رۆژنامەوانی كۆشكی سپی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، جۆ بایدن لەمانگی نیسانی ئەمساڵ كۆبونەوەی لوتكەی جیهانی لەبارەی كەشوهەواوە رێكدەخات.

ئاماژەی بەوەشكرد، پرسی گۆڕانی كەشوهەوا یەكێكە لەو پرسە گرنگانەی كە بایدن بە بایەخەوە لێی دەڕوانێت و كاری بۆ دەكات.

وتیشی، “بایدن ئەو كۆبونەوەیە لە رۆژی 22ی نیسانی ئەمساڵ رێك دەخات و هەوڵدەدرێت بڕیاری گرنگی لەبارەی گۆڕانی كەشوهەوا تێدا بدرێت”.

ڕێكەوتننامەی پاریس بۆ كەشوهەوا لە ساڵی 2015 لە لایەن نزیكەی 200 وڵاتەوە پەسەندكرا و پێشتر دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا لە كاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا بەڵێنی دا ئەمەریكا لە ڕێكەوتنـنامەی پاریس بكشێنێتەوە ئەگەر بێت و سەركەوتوو بێت و ببێت بە سەرۆك، ئەمەش بۆ پشتیوانیكردن لە كەرتی بەرهەمهێنانی نەوت و خەڵوزینی بەردین لە ئەمەریكا.

دوای كشانەوەشی ترەمپ رایگەیاندن ئەو رێككەوتننامەیە بۆ وێرانكردنی ئابوری ئەمریكایە، نەك پاراستنی ژینگەی جیهان.

هاوكات پێچەوانەی ترەمپ، جۆبایدن لەكای بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەمریكا بەردەوام جەختی لەوە دەكردەوە لە ئەگەری سەركەوتنی بۆ كۆشكی سپی ئەوا ئەمریكا دەگەڕێنێتەوە بۆ ناو رێككەوتنەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا