ئەردۆغان بۆ بایدن: هاوكارییەكانی پەكەكە رابگرن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە پەراوێزی لوتكەی ناتۆ لە برۆكسل، كۆبوونەوەی جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا و ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا بەڕێوەچوو، ئەردۆغان داوای لە بایدن كرد هاوكارییەكانی پەكەكە و پەیەدە بووەستێنن.

ئەردۆغان رایگەیاند: لە لووتكەی ناتۆ چەند بڕیارێكمان لەبارەی گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ پتەوكردنی رەهەندی سیاسیی ناتۆ لەگەڵ بەهێزتركردنی لە رووی سەربازییەوە دەركرد.

لەبارەی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ بایدن، ئەردۆغان وتی: لە كۆبوونەوە دوو قۆڵییەكەماندا بە روونی رامانگەیاند كە ئیدی پێویستە هاوكارییەكان بۆ پەیەدە/پەكەكە بووەستێنرێت.

بەپێی وتەی ئەو رۆژنامەنووسانەی سەربە كۆشكی سپی-ن و چاودێری كۆبوونەوەكەیان كردووە، بایدن كۆبوونەوەكەی خۆی لەگەڵ ئەردۆغان بە “كۆبوونەوەیەكی زۆر باش” ناوبردووە.

لووتكەی ناتۆ ئێوارەی رۆژی دووشەممە 14-6-2021 كۆتاییهات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا