بایدن ترەمپ نیگەران دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رەخنەی لە جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا گرت و وتی، بایدن وازی لە دروشمی “یەکەم شت ئەمریکا” هێناوە.

ترەمپ کاتێک لە ساڵی 2017 دەسەڵاتی سەرۆکایەتی ئەمریکای گرتەدەست دروشمی “یەکەم شت ئەمریکا”ی بەکارهێنا، ئەوەش بەو مانایەی زیاتر لە جاران گرنگی دەدرێت بە کاروباری ناوخۆی ئەمریکا.

بەڵام لەگەڵ هاتنی بایدن دروشمی ئەمریکا گۆڕا و سەرۆکی نوێ دروشمی “ئەمریکا گەڕایەوە”ی بەکارهێنا، بەو مانایەی ئەمریکا زیاتر لە جاران گەڕاوەتەوە ناو دۆسیە جیهانییەکان.

لەمیانی لوتکەی کۆمەڵەی حەوت کە لە بەریتانیا ئەنجامدرا و یەکەم لوتکەی نێودەوڵەتییە کە بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا تیایدا بەشداربێت، جارێکی دیکە بایدن ئەم دروشمەی دووبارە کردەوە.

لایخۆیەوە ترەمپ رایگەیاند، وڵاتانی ئەوروپا ئەمریکایان بەکارهێناوە و بەدڵنیاییەوە بایدنیان خۆشدەوێت، چونکە رێگەیان پێدەدات بگەڕێنەوە سەر رێگە کۆنەکەیان لە “دزینی” وڵاتەکەمان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا