پۆڵه‌تیك پرێس:
له‌پاش هێرشه ئاسمانییه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی ئه‌مریكا بۆسه‌ر میلیشیا شیعه‌كان، سوپای ئه‌مریكا له عێراق كه‌وته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی “فۆكس نیوز”ی ئه‌مریكی، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌بنكه‌ی سه‌ربازی “به‌له‌د”ی ئاسمانیی خراونه‌ته ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی پێشوه‌خت ئاماده‌كاریی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كی میلیشیا شیعه‌كانی عێراق دژی سوپای ئه‌مریكا.
كه‌ناڵه‌كه له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئه‌وه‌شی بڵاوكرده‌وه، “حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیی سوپای ئه‌مریكا له عێراق چه‌ند ڕۆژێك ده‌خایه‌نێت”.
له‌باره‌ی ئه‌و ڕێكارانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مریكاوه ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه، له كاتژمێر 6:30 بۆ 5:00 به‌یانی ڕێگه به‌هی جموجوڵێك نادرێت ئه‌گه‌ر گرنگ نه‌بێت.