سێ‌ ڕۆژە شۆفێری بارهەڵگرەكانی مەرزی باشماخ خێمەیان هەڵداوە

پۆڵەتیك پرێس-عەلی حەمە سەعید
لەبەرامبەر گواستنەوەی بارەكانیان بە شێوەیەكی نایاسایی و بێبەشكردنی شۆفێرانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە گواستنەوەی ئەو كاڵاو شمەكانەی، كە لە مەرزی باشماخەوە هاوردەی هەرێم دەكرێن بۆ عەلوەی سلێمانی، ماوەی سێ‌ ڕۆژە شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لەسەر ڕێگای سەرەكی سلێمانی سەیدسادق خێمەیان هەڵداوە.

عەتا عەلی، وتەبێژی شۆفێرانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە پۆلەتیك پرێس-ی ڕاگەیاند:”ماوەی سێ‌ ڕۆژە گردبونەوەی ناڕەزایی ئەنجامدەدەین، بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكانی كەرتەكانی عەلوەی سلێمانی بارەكانی ئێمە بارنەكەن، چونكە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریان لەسەر دەرچوە كەنابێت بەو كارە هەستن”.

ڕونیشیكردەوە،”سەرەڕای دەرچونی بڕیارەكە، بەڵام خاوەن عەلوەكان پاپەند نابن بەبڕیارەكەوە و لەگەڵ ئەوەشدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانیش ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەیان لەلایە كە بەوكارە هەڵدەستن، بۆ ئەوەی لەكاتی گواستنەوەی باردا دەستبەسەر ئەوئۆتۆمبێلانەدا بگرن، بەڵام تائێستا ئەو بڕیارانە جێبەجێنەكراون”.

وتەبیژی شۆفێرانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ جەختی لەوەشكردەوە، “تا پارێزگای سلیمانی نەیەتە سەرهیڵ و بەڵینی جدیمان نەداتێ‌ بە چارەسەر كردنی گرفتەكەمان، ئەوا بەردەوام دەبین لەگردبونەوە و ناڕەزایەتیەكانمان، تەنانەت بڕیاریشمانداوە كە بۆ چارەسەركردنی كێشەكەمان خێمەكانمان دەبەینە بەردەم ماڵی پارێزگاری سلێمانی، لەوێ‌ دێژە بە گردبوونەوە و ناڕەزایەتییەكانمان دەدەین”.

یه‌كێك له‌ كاسبكارانى ناو عه‌لوه‌ى سلێمانى بۆ پۆڵه‌تیك پرێس له‌باره‌ی كێشه‌كه‌یانه‌وه‌ وتى: به‌ بڕیارى ئه‌نجومه‌نى عه‌لوه‌ بڕیاردراوه‌ رۆژى هه‌ینى به‌شێك له‌ عه‌لوه‌كه‌ دابخرێت، چونكه‌ كاسبكارانى ناو عه‌لوه‌كه‌ له‌ شێوازى گواستنه‌وه‌ى سه‌وزه‌ و میوه‌ ناڕازین.

وتیشى، بۆ پاراستنى سه‌لامه‌تى گیانى شۆفێره‌كانمان داوامان له‌ ئێران كردووه‌ بارمان بۆ نه‌نێرن ئه‌وه‌ش بۆته‌ هۆى كه‌مبونه‌وه‌ى سه‌وزه‌ و میوه‌ له‌ عه‌له‌وه‌ى شارى سلێمانى.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا