پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆی خۆپیشاندانی خوێندکارانەوە چەند شەقامێک بەڕووی شۆفێراندا داخراون.
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، شەقامی سلێمانی – ڕاپەڕین بەردەم كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی هەردوو سایدی هاتنو ڕۆشتن داخراوە، شەقامی بەردەم پەیمانگەی تەكنیكی سلێمانی لەبەختیاری داخراوە.
ئەمڕۆ خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆو پەیمانگاکان، لە لایەن خوێندکارانی زانکو پەیمانگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیان و كۆیە و ناوچەكانی دیكە، بۆ داواکردنی دەرماڵە دەستی پێکردەوە.