دابان محەمەد: ھیوادارم بەڕێوەبەرایەتی ئاو داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان بکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دابان محەمەد، ئەندام پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، “ھیوادارم بەڕێوەبەرایەتی ئاو داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان بکات و وەڵامی  ھەبێت بۆ ئەو ھاوڵاتیانەی بە ناچاری لە ماوەی ڕابردوودا بڕی 80 ھەزار دیناریان لێوەرگرتون بەناوی کرێی ئاوی بێ پێوەر”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا دابان محەمەد ئاماژەی بەوەدا، “وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دوای ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داشکاندنی 80 ھەزار دینار کرێی ئاو (سزا و سەرانە)ی نەبەستنی پێوەری ئاویدا،  بۆ قەزا و ناحیەکان 10 ھەزار دینار و بۆ سەنتەری شارەکان 20 ھەزار دینار”.

باسی لەوەشکرد، “لە دەرکردنی بڕیاری وەرگرتنی 80 ھەزار دینار کرێی ئاو بەتەواوی دژی بوین، لە ڕێگەی داواکاری گشتی، پەرلەمانی کوردستان، ئاگادارکردنەوەی ڕایگشتی  و چەندین ڕێکاری تر، ھاوڵاتیانیش بە لێکردنەوەی پێوەر و کەمپەینی جۆراوجۆر دژی وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە ھەڵوێستیان وەگرت، چونکە بڕیارەکە ھیچ بنەمایەکی یاسایی نەبوو “.

وتیشی، “لەماوەی ڕابردوودا کە دەمانوت ئەم پارەیە سەرانەیە، ھاوڵاتیان پابەند نەبن و نەیدەن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو، بەیاننامەی لەسەر دەردەکردین و دەیگوت ئەو پەرلەمانتارە چەواشەکارە و دەبێت داوای لێبوردن لە خەڵک بکات، ئێستا ڕونتر بووەوە قسەکانی ئێمە دەقیق و ڕاست بوون. ھیوادارم بەڕێوەبەرایەتی ئاو داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان بکات و وەڵامی  ھەبێت بۆ ئەو ھاوڵاتیانەی بە ناچاری لە ماوەی ڕابردودا بڕی 80 ھەزار دیناریان لێوەرگرتون بەناوی کرێی ئاوی بێ پێوەر!”.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی نوسیویەتی، “کێشەی پێوەری ئاوی ماڵان لەوە قوڵتر و ئاڵۆزترە بە بڕیارێک، چارەسەر ببێت، لە پەرلەمانی کوردستان و لەڕێگەی لیژنەی شارەوانیەوە چارەسەری ڕیشەیی کۆی پرۆسەکە بۆ وەزارەتی شارەوانی نێردراوە، بەڵام ھیچ وەڵام و ھەنگاوێکیان نەبوە، لەناو چارەسەکانیشدا داوای لابردنی تەواوی سزای نەبەستنی پێوەری ئاو کراوە نەک داشکاندن و کەمکردنەوە! چونکە وەرگرتنی ئەو پارەیە نایاساییە و ھیچ پاڵپشتیەکی یاسایی نییە.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەم بڕیارە ھەموو ئەو سزایانەی پێشتر دەگرێتەوە کە بۆ ھاوڵاتیان ھاتوەتەوە، چونکە ئاگاداری پێشوەخت نەکراون. لەم بڕیارە بە ھیچ جۆرێک باسی چارەنوسی ئەو 80 ھەزار دینارە نەکراوە لە ماوەی ڕابردودا لە ھاوڵاتیان وەرگیراوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا