پۆڵەتیک پرێس
بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاوی هندی وەزارەتی تەندروستیی چەند ڕێکارێکی نوێی بۆ ئەو کەسانە ڕاگەیاند کە لەوڵاتی هەندستانەوە دەگەڕێنەوە هەرێم.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، پێویستە ئەو کەسانەی لەهندستانەوە دەگەڕێنەوە هەرێم بۆماوەی 14 ڕۆژ کەرەنتین بکرێن و پشکنینی PCR ئەنجامبدەن.
یەکێکی دیکە لەڕێکارەکان بریتییە لەوەرگرتنی پشکنینی دووەم بۆ کەسانی کەرەنتینکراو لەدوای حەوت ڕۆژ لەپشکنینی نێگەتیڤی یەکەم، ئەگەر هاتوو پشکنینی دووەمیش نێگتیڤ بوو ئەوا هەفتەی سێیەم لەماڵەوە کەرەنتین دەکرێن و لەلایەن تیمەکانی فریاگوزارییەوە چاودێری دەکرێن.
ڕۆژی پێنجشەممەش وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند “هاتنی شهپۆلی ڤایرۆسی كۆرۆنای هندی تهنها پڕوپاگهندهیه و لەئەگەری هانتیشی رێوشوێنی پێویست گیراوهتهبهر”.