تەندروستی هەرێم هاتنی شەپۆلی كۆرۆنای هندی رەتدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت “هاتنی شه‌پۆلی ڤایرۆسی كۆرۆنای هیندی ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه‌ و لەئەگەری هانتیشی رێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر”.

د. ئاسۆ حه‌وێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بۆ میدیاكانی ئاشكراكردووە، تۆماركردنی حاڵەتی كۆرۆنای هندی لە عێراق رەتكراوەتەوە و ئێمه‌ش به‌ وردی چاودێری هاتنی هه‌ر ڤایرۆسێكی دیكه‌ یان شه‌پۆلی ڤایرۆس ده‌كه‌ین و رێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته‌ به‌ر.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت ” له‌ كاتی هه‌بونی هه‌ر زانیارییه‌كدا، تا له‌لایه‌ن ده‌زگای په‌یوه‌ندیداره‌وه‌ پشتڕاست نه‌كرێته‌وه‌ جێگەی باوەڕ نییە و پێویستە هاوڵاتیان و دەزگا راگەیاندنەكان بە هۆشیاریەوە مامەڵە لەگەڵ زانیارییەكان بكەن”.

حەوێزی دوای لە هاوڵاتیانیش كرد بۆ وەرگرتنی پێكوتەی دژە كۆرۆنا خۆیان تۆمار بكەن و جەختیكردەوە هیچ جیاوازیەك لەنێوان جۆری ڤاكسینەكان نییە.

ئەمە لەكاتێكدایە، سەرچاوەیەک لەپارێزگای زیقاڕ لەخوارووی عێراق ڕایگەیاند، یەکەم حاڵەتی کۆرۆنای گۆڕاوی هندی لەپارێزگاکە تۆمارکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا