تەندروستی عێراق: لەنێوان کۆرۆنا هندییەکە و جۆرەکانی دیکە جیاوازیمان بۆناکرێت

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق جەختی لەوەکردەوە، لەئێستادا ناتوانرێت جیاوازی لەنێوان ڤایرۆسی کۆرۆنای هندی و جۆرە کۆنەکانی ڤایرۆسەکە بکرێت.

لەوبارەیەوە ریاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری تەندروستیی گشتی رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە ئەو کەسانەی لەهندستانەوە دەگەڕێنەوە عێراق بۆماوەی 14 رۆژ کەرەنتین بکرێن و سەرجەم ئەو کەسانەی لەکاروانی یەکەمدا لەهندستان گەڕاونەتەوە لەیەکێک لەهۆتێلەکانی رەسافە کەرەنتین کراون، بەڵام هیچ نیشانەیەکیان نییە.

جەختی لەوەشکردەوە، وەزارەت ئەو کەسانەی خستووەتە ژێر چاودێرییەوە کە لەهندستانەوە گەڕاونەتەوە عێراق و تیمێکی پزیشکی هەفتانە پشکنینیان بۆ دەکات و 82 حاڵەتی توشبوون لەنێوان هاتووەکاندا تۆمارکراوە، بەڵام سەرجەمیان بەبێ نیشانە بوون.

رۆژی شەممە باڵیۆزی عێراق لە هیندستان رایگەیاند، دوای گەڕاندنەوەی کاروانی یەکەم، سبەی یەکشەممە دووەم کاروان و ڕۆژی پێنجشەممەش سێیەم کاروانی ئەو هاوڵاتییە عێراقیانەی لە هیندستان گیریانخواردبوو دەگەڕێنرێنەوە وڵات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا