ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆبوونەوەدایە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامدەدات و لەئێستاشدا کۆبوونەوەکە دەستیپێکردووە و گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکی گرنگ دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران دوا هەنگاوەکانی هەماهانگی و هاوکاری نێوان حکومەتی عێراقی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێکهێنانی هێزی هاوبەش و دابینکردنی پێداویستییەکانی پێشمەرگە بخرێتەبەرباس”.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا، “ئامادەکاری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرنا و تۆمارکردنی پێنج حاڵەتی ئۆمیکرۆن لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەسەردەکرێت”

هاوکات، بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن لەسەر دەرەنجامی کاری تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان و گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێکی دیکەی تایبەت بە ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش دەکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا