پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە1ی ئاب، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، ئاگادارییەکی لەبارەی کردنەوەی تۆنێلی دەربەندیخان بڵاوکردەوە.
هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، مقدمی هاتووچۆ جاسم محمد علی خان، لێپرسراوی بەشی هاتووچۆی دەربەندیخان، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕ و پەیجی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بە هۆی وشک نەبوونی قیرتاوی شەقامی ناو تونێلەکەوە، کردنەوەی تونێلەکە تاوەکو ڕێکەوتی 3/8/2023 رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر 6ی بەیانی بە ڕووی شۆفێراندا دواخرا .
ڕوونیکردەوە، لە بەرامبەردا شۆفێران دەتوانن شاخی بەرانان بەکاربهێنن بۆ هاتووچۆکردن، هاوکات بارهەڵگر و تانکەرەکانیش لە ناو سەنگاوەوە هاتوچۆ بکەن .
لەکاتێکدا، بڕیار بوو سبەی ڕیکەوتی 2/8/2023 تونێلی دەربەندیخان بەڕووی شۆفێراندا بکرێتەوە، کە بەهۆی قیرتاوکردنەوە لە کاتژمێر 6ی بەیانی ئەمڕۆوە بەڕووی شۆفێراندا داخرا.