عێراق مەترسی وشكەساڵی تێپەڕاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی كەشناسی عێراق رایگەیاند، لە وەرزی بەهاردا شەپۆلی بارانبارین بەردەوام دەبێت و هاوینی داهاتووش وشك نابێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی هاوینی رابردوو دەبێت.

عامر جابری، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی كەشناسی و چاودێری بومەلەرزەی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا هیچ نیشانەیەك نیە سەبارەت بەوەی هاوینی داهاتوو وشكەساڵی بێت و پێشبینییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، پلەكانی گەرمای هاوینی داهاتوو هاوشێوەی هاوینی رابردوو دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ساڵی 2021 دا نیشانەكانی وشكەساڵی بەهۆی كەمبارانی بەروونی دەركەوتن كە بووە هۆی وشكبوونی زەوی و قەتیسبوونی گەرما و نەمانی ئاوی رووبارەكان، بەڵام لە سێیەكی كۆتایی ساڵی 2022 و سەرەتای 2023 شەپۆلی بارانبارین پێش وادەی خۆی دەستیپێكرد بەتایبەت لە هەرێمی كوردستان و بەشەكانی رۆژئاوا. لە چەند رۆژی رابردووشدا بڕێكی باش بارین لە ناوچەكانی باكور باریوەو شەپۆلی بارانبارینیش بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەری گشتی دەستەی كەشناسی عێراق راشیگەیاند، سلێمانی، مەندەلی، خانەقین و عەلی غەرەبی لە كوت و ناوچەی بەدرە لە واست دەكەونە سەر هێڵی بومەلەرزەو بە گوڕی كەم بوومەلەرزە روودەدات بەڵام كاریگەری نابێت لەسەر سەرچاوە مرۆیی و ماددییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا