مووچەی ئەم مانگە دوادەكەوێت هۆكارەكەی بزانە

پۆڵەتیك پرێَس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی ئەوەی پارەی پێویست بۆ مووچە بەردەست نییە، دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران چەند رۆژێكی دیكە دوا دەكەوێت.

بەگوێرەی زانیارییەكان، دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەم دەكەوێتە سەرەتای مانگی تشرینی دووەم.

هۆكارەكەی بۆئەوە دەگەڕێتەوە ئێستا پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە بەردەست نییە و تەنیا 100-150 ملیار دینار گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت، بۆیە پێشبینیی دەكرێت دابەشكردنی مووچە بكەوێتە سەرەتای مانگی داهاتوو.

لەبارەی هۆكاری نەبوونی پارەش، بەگوێرەی زانیارییەكان ئەم مانگە و مانگی رابردوو، حكومەتی هەرێمی كوردستان قەرزێكی زۆری كۆمپانیاكانی نەوتی داوەتەوە، ئەوەش گوشارێكی زۆری خستووەتە سەر حكومەت.

رۆژی 04-10-2022، وەزارەتی دارایی دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوول كرد و لە 25ـی تشرینی یەكەم، دابەشكردنەكە كۆتاییهات.

لە هەرێمی كوردستان یەك ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچەخۆر هەن، 751 هەزار و 805 كەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین؛ 242 هەزار و 269 كەسیان خانەنشینن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا