دوای دوو ڕۆژ لە خنکانی تەرمی مێردمنداڵێک دۆزرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە10ی ئەیلول، تەرمی ئەو منداڵە دۆزرایەوە، کە ڕۆژی هەینی لە زێی گەورەدا خنکا.

بەرگری شارستانی هەولێر ئاشکرایکرد، تەرمی ئەو مێردمنداڵە تەمەن11 ساڵەی، کە ڕۆژی هەینی لە ئاوی زێی گەورەدا خنکا، ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکانیانەوە دۆزرایەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، تەرمەکە 13 کیلۆمەتر لە شوێنی خنکانەکە بەهۆی شەپۆلی ڕووبارەکە دوورکەوتبووەوە.

لەکاتێکدا، ڕۆژی هەینی، عەبدولسەلام سەباح، دانیشتووی گەڕەگی مامزاوای شاری هەولێر لەکاتی مەلەکردندا لە ئاوی ڕووبارەکەدا خنکا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا