وەزارەتی نەوتی عێراق: پێشوازی لە بڕیارەكەی دادگای پاریس دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق پێشوازی لە بڕیاری دادگای پاریس دەكات كە لە بەرژەوەندیی بەغدا بڕیاریدا بەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بێ مۆڵەتی حكومەتی عێراق لە بەندەری جەیهانەوە لە لایەن توركیا، نایاساییە.

دادگای ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی كە لە شاری پاریسی فەرەنسایە، دژی رێككەوتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی توركیا، بڕیاری دەركرد.

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: پێشوازی لەو بڕیارە دەكەین كە پێنجشەممەی رابردوو 23_3_2023، لە بەرژەوەندیی عێراق لە لایەن دەستەی دادوەریی سەربە ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی لە پاریس دەركرا، ئەوەش لە چوارچێوەی سكاڵایەك كە كۆماری عێراق دژی كۆماری توركیا تۆماریكردبوو لە بەرامبەر پێشێلكردنی رێككەوتنی بۆرییە نەوتییەكانی نێوان عێراق و توركیا كە لە ساڵی 1973 واژۆی لەسەركراوە.

لە ساڵی 2014 ەوە حكومەتی عێراق سكاڵایەكی لە دادگای ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی دژ بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە لە رێگەی بەندەری جیهانی توركیاوە تۆماركرد و تێیدا توركیای بە پێشێلكردنی رێككەوتنێكی ساڵی 1973 ی نێوان ئەنقەرە و بەغدا تۆمەتباركرد بەوەی رێگەی داوە لە هەرێمی كوردستانەوە نەوت بەبێ رەزامەندیی حكومەتی عێراق، هەناردەی دەرەوە بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا