پارێزگاری سلێمانی: دەبێت هەموومان شەڕ لەم ناوچەیە دووربخەینەوە

پۆڵەتیك پرێس

پارێزگاری سلێمانی لەشاری مێرسینی باكوری كوردستانەوە رایگەیاند، دەبێت بە هەموومانەوە شەڕ لەناوچەكانی عێراق و توركیاو دەوروبەری دووربخەینەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە میانی بەشداری كردنی لە چوارەمین كۆڕبەندی وەبەرهێنان و بازرگانی عێراقی – توركی كە لە شاری مێرسینی باكوری كوردستان بەڕێوەچوو رایگەیاند، ئاشتی و ئاسایش و ئابوری پتەوی ئەو ناوچەیە دەبێتە مایەی ئاشتی و ئاسایش و پتەوبوونی ئابوری هەموو دنیا.

وتیشی، “ئاشتی و ئارامی ئەم ناوچەیە بۆ لایەنی ئاسایش و ئابووری دنیا گرنگە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، چەندین كۆمپانیای ئێرانی و توركی لەسلێمانی كاردەكەن ئەوەش رێگە راستەكەیە کە كۆمپانیای هەردولا، لای یەكتری كاردەكەن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 17ی ئەیلولی 2020 چوارەمین كۆڕبەندی وەبەرهێنان و بازرگانی عێراقی – توركی لە شاری مێرسینی باكوری كوردستان بەڕێوەچوو كە تیایدا شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دەستەیەك وەبەرهێن و بازرگان و خاوەنكار لە هەرێمی كوردستان بەشداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا