ئێران هەواڵی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکانی لەگەڵ ئەمریکا رەتدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە کە باس لە ئاڵوگۆڕی زیندانییەكانیان دەکات لەگەڵ ئەمریکا ئەوەش دوای ئەوەدێت كە میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە تاران و واشنتن گەیشتونەتە رێككەوتن بۆ ئازادكردنی دیلەكانی نێوانیان و هەڵگرتنی سزا لەسەر پارەبلۆكراوەكانی ئێران لەئەمەریكا.

خەیتیب زاد، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لەوەکردەوە، کە هیچ جۆرە ڕێککەوتنێک و وتووێژێکی یاسایی لە نێوان ئەمەریكا و بەریتانیا و ئێراندا نییە لەسەر ئاڵوگۆڕی زیندانییەكانیان.

سەبارەت بەرێككەوتنی ڤییەنا ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێران پەلەی نییە لە بەرزکردنەوەی سزاکان وگەڕانەوەی واشنتن بۆ سەر ڕێککەوتننامە ناوەکیەکە و ئەگەر واشنتن ئامادە بوایە بۆ ئەوەی سزاکان لەسەر ئێران هەڵبگری ، ئێران مانگێک لەمەوپێش لە گفتوگۆی ڤییەنا لەگەڵ ئەمریکا دەگەیشتە ڕێککەوتن.

جەختی لەوە کردەوە، وڵاتەکەی ڕێگە نادات وتووێژەکانی ڤییەنا بگۆڕین بۆ دانوستانی دەستکردو دژی ئێران بن .

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە کە باس لەوە دەکەن واشنتن و تاران گەیشتونەتە ڕێککەوتنێک بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییەکان ولابردنی سزا لەسەر گەڕانەوەی بەشێک لەپارە بلۆكراوەكانی ئێران لە ئەمریکا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا