عەمار حەکیم: عێراق قۆناغی مەترسی تێپەڕاندووە و بووەتە مەیدانی گفتوگۆ هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی ڕایگەیاند، عێراق لە حاڵەتی سەقامگیریدایە لەڕووی ئەمنی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، عێراق قۆناغی شەڕ و ئاژاوە و مەترسی تێپەڕاندووە و لەسەر ڕێگا ڕاستەکەیە، وتیشی، “تا قۆناغی سەقامگیری بەرفراوانتر بێت زیاتر نزیک دەبینەوە لە سەقامگیری هەمیشەیی”.

باسی لەوەش کرد، عێراق لە چاوی وڵاتانی ترەوە بەشێکە لە دامەزراوەیەکی هەرێمیی و نێودەوڵەتی، تاقیکردنەوەکان سەلماندوویانە، سەقامگیری عێراق مەرجە بۆ سەقامگیری ناوچەکە و هەموو جیهان.

ڕاشیگەیاند، کێشەی عێراق لەپێشوودا پەیوەست بووە بە دەستوەردانی دەرەکی وئەو بیرۆکەیەی کە عێراق گۆڕەپانێکی کراوەیە بۆ ناکۆکیی و شەڕ، بەڵام ئێستا عێراق قۆناغی مەترسی تێپەڕاندووە و بووەتە مەیدانی گفتوگۆ هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا