لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان داوایەک لە هاوڵاتییان دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان، لیست و قەوارە سیاسییەکان ئامادەکارییەکانیان بۆ چوونە ناو کەشی هەڵبژاردن دەستپێدەکەن و چاودێرانی سیاسییش داوا لە هاوڵاتییان دەکەن کارتی بایۆمەتریی دەنگدان وەربگرنەوە و بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستان بکەن.

مەسعود عەبدولخالق، چاودێری سیاسی لە هەرێمی کوردستان بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، “پێشتر و ئێستاش داوامانکردووە کە هاوڵاتییان بەشداری پرۆسەی دەنگدان بکەن و سزای دەسەڵات بدەن و پاداشتی ئەو لایەنانەش بدات کە نوێنەری کوردن”.

مەسعود عەبدولخالق وتیشی، “ئەمجارە هەڵبژاردنێکی راستەقینە بەڕێوەدەچێت و دەرفەتی ساختەکردنی ئەنجامەکان و پێشێلکاری یاساکان نەماوە”.
روونیکردەوە ووتی، “رای گشتی و ویستی نێودەوڵەتی دەیەوێت دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕی پێبکرێت”.

رۆژی 3ـی ئاداری ئەمساڵ، بەگوێرەی مەرسومێکی تایبەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا رۆژی 10ـی حوزەیرانی 2024، هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی کوردستان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.

بەپێی فەرمانەکە هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به‌ ئه‌نجامدانی كاری پێویست بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی فەرمانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە رێککەوتی 10-6-2024.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا