سیاسەتمەدارێکی عێراق: کورد ترسی لە گۆڕینی دەستوور و سیستمی سیاسی و حکومڕانی عێراق هەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عزەت شابەندەر سیاسەتمەداری دیاری عێراق دەڵێت، “کورد ترسی لەو ئاراستەیە هەیە کە دروست بووە و بانگەشەی گۆڕینی دەستوور و حکومڕانی عێراق دەکات”.

عزەت شابەندەر بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، “ناکۆکی نێوان ڕەوتی سەدر و هێزە شیعەکان ناگاتە ئاستی پێکدادان و خوێنڕشتن و هەوڵی زۆر هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەی عێراقی تێکەوتووە”.

وتیشی، “ناکۆکی تەنها لەنێوان شیعەدا نییە، بەڵکو لەنێوان کورد و سوننەشدا هەیە، تەنها ئەوەیە ناکۆکی شیعەکان توندترە”.

باسی لەوەش کرد، “مەسەلەی سەرۆک کۆمار قورس نییە، کورد ترسی لە گۆڕینی دەستوور و سیستمی سیاسی و حکومڕانی عێراق هەیە، کورد درکی بەم مەترسییە کردووە، ئەگینا هەواڵەکان لەسەر نزیکبوونەوەی پارتی و یەکێتی لەسەر مەسەلەی سەرۆک کۆمار باشن، لێکنزیکبوونەوە هەیە لەنێوان دوو حیزبە کوردییەکە.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا