پۆڵەتیک پرێس:
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پۆلیسێک لە مەرزی سەیرانبەند لە سەرمادا ڕەقبووەوە و ئێستا تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی پێنجوێنە.
سەرچاوەیەک لە مەرزی سەیرانبەند تایبەت بە پۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگەیاند، ڕەئوف محەمەد ساڵح، کە خەڵکی چەمچەماڵە و كارمەندی بنکەی پۆلیسی گومرگی سەیرانبەندە، لە سەرمادا ڕەقبووەوە.
ئەو سەرچاوەیەی پۆڵەتیک پرێس وتیشی، ئێستا تەرمی ئەو پۆلیسە لە نەخۆشخانەی پێنجوێنە و ڕادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە.