ئێران پارە بلۆککراوەکانی لە عێراق دەگەڕێنێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

حکومەتی ئێران رایگەیاند، لەژێر بڕیارە نێودەوڵەتییەکاندا، گەیشتوون بە میکانیزمی گونجاو بۆ بەکارهێنانی بەشێک لە پارە بلۆککراوەکانیان لە عێراق.

لەوبارەیەوە عەلی رەبیعی، وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، بڕیاردراوە بە بەکارهێنانی سەرچاوە داراییەکانمان لە عێراق بەپێی پێداویستی بەکاربردنی ناوخۆییمان.

رەبیعی ئاماژەی بەوەشکرد، ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بەشێک لە فشارەکانی ئیدارەی پێشتری کەمکردووەتەوە تا ئێران بتوانێت بەشێک لە پارە بلۆککراوەکانی لە وڵاتانی دەرەوە بگەڕێنێتەوە.

رۆژی شەممەی رابردوو، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا روحانی بە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی راگەیاند، ملیاران دۆلاری ئیران لە بانکەکانی عێراقدا دەستیان بەسەردا گیراوە سەرباری پەیمانی چەندجارەی بەرپرسانی عێراق، هێشتا نەگەڕێندراونەتەوە بۆ ئێران و داوای کرد بەزوویی بگەڕێندرێنەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک