به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ سیحرو جادو تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە31ی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ سیحر و جادو و فریودانی‌ هاوڵاتیان، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ئه‌زمه‌ڕ ژنێكی‌ ته‌مه‌ن 79 ساڵیان ده‌ستگیركرد.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، له‌سه‌ر سكاڵای‌ هاوڵاتییه‌ك‌ و دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ئه‌زمه‌ڕ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد، كه‌ هاوڵاتیانی‌ فریودابوو كاری‌ سیحرو جادوی‌ ئه‌نجامدابوو.

ئاماژەی بەوەکرد، له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیدا و دوای‌ پشكنینی‌ ماڵه‌كه‌ی‌ ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی‌ زۆر نوشته‌دا.

جەختیکردەوە، لەئێستادا تۆمه‌تبار (ف، ج، ع) ته‌مه‌ن 79 ساڵ به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا