پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وادەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی دەستنیشانکردن و دەڵێت لە 1ی 9 بەدواوە پرۆسەی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکاتەوە.
لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی ئامادەکارییەکانی بۆ پێشوازی کردن لە ساڵی نوێی خوێندنی 2023-2024 دەستیپێکردووە و پرۆسەی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان لە 1ی 9 بەدواوە بەپێی ساڵنامەی زانکۆیی زانکۆکان، بە پلان و بەرنامەی گونجاو دەستپێدەکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس، هەندێک لە زانکۆکانی کوردستان لە سەرەتایی مانگی 9، دەست بە خوێندنی ساڵی نوێ دەکەن. زانکۆی سلێمانیش لە ناوەڕاستی مانگی 9 دەست بە پرۆسەی ساڵی نوێی خوێندن دەکات.