پۆڵەتیك پرێس
لە ساڵی 2020دا زیاتر لە چوار هەزار روداوی هاتوچۆ لە عێراق رویانداوەو بەهۆی ئەو رووداوانەشەوە زیاتر لە هەزارو 500 هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە.
فازڵ عەزاوی ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عیراق رایكەیاندووە، لەساڵی 2020 دا چوار هەزارو 666 روداوی هاتوچۆ لە عێراق رویانداوەو بەهۆی ئەو رووداوانەوە هەزارو 522 كەس گیانیان لە دەستداوەو دە هەزارو 670 كەسیش برینداربوون.
هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە، كۆنی و خراپی رێگاوبانەكانی عێراق و نەبوونی مەرجی دڵنیایی و هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی كوالێتی خراپ و تێژڕەوی هۆكاری سەرەكی بوون بۆ رێژەی روداوەكانی هاتوچۆ لەساڵی 2020 لەعێراق.