ئێران: سەردانەکەی زەریف بۆ عێراق لەچوارچێوەی دیبلۆماسیدایە

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لەوەکردەوە، سەردانەکەی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە بۆ عێراق و هەرێم پەیوەندی نییە بەلایەنی دیکەوە، بەڵکو لەچوارچێوەی دیبلۆماسیدایە.

لەوبارەیەوە سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، سەردانی زەریف بۆ عێراق لەچوارچێوەیەکی دیبلۆماسیدایە و بەئامانجی تاوتوێکردنی پەیوەندییە دوولایەنەکان و دۆسییەکانی جیهانی ئیسلامی و ناوچەکە بەڕێوەدەچێت.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد جەواد زەریف لەدەوحەی پایتەختی قەتەرەوە گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.

24ی ئەم مانگە، نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند سەردانەكەی زەریف بۆ عێراق و هەرێم تایبەت دەبێت بە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەبواری سیاسی و ئابوری و ئەمنی بێگومان لە پشتی پەردەشەوە ئەو شتانەی لە بەرژەوەندی هەردوولایە باسی لێوەدەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا