كۆمسیۆن تۆماركردنی بایۆمەتری دەوەستێنێت

پۆڵەتیك پرێس

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایدەگەیەنێت كە لە 1 ی ئایارەوە تۆماركردنی بایۆمەتری دەوەستێت‌ و تەنها پرۆسەی دابەشكردنی كارت بەردەوام دەبێت.

لە راگەیەنراوێكدا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند: لە 1 ی ئایارەوە تۆماركردنی بایۆمەتری دەوەستێت‌ و تەنها پرۆسەی دابەشكردنی كارت بەردەوام دەبێت، بەڵام دابەشكردنی كارتی ئەلكترۆنی بایۆمەتری بەردەوام دەبێت.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، كۆمسیۆن بەپێی ئەو خشتەی كارەی دایناوە بۆ لەمەولا هەوڵەكانی لە دابەشكردنی كارتی ئەلكترۆنی بایۆمەتری دەنگداندا چڕدەكاتەوە، هاوكات پرۆسەكانی راهێنان بەكارمەندەكانی ‌و رێكخستن ‌و بڵاوكردنەوەی ناوەندەكانی دەنگدان بەردەوامیان دەبێت.

تا رۆژی 25ی نیسان كۆی ژمارەی كاندیدانی پێشكەشكراو بە كۆمسیۆن بریتیە لە 926 كاندید، كە 477 كاندیدیان بریتین لە كاندیدی تاكە كەسی و 449 كاندیدیان بریتین لە كاندیدی حزب و هاوپەیمانێتییەكان.

بڕیارە لە 10_10_2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا