شەڕی تیرۆر ملیۆنان كەسی ئاوارە كرد

پۆڵەتیك پرێس:
بەپێی راپۆرتێكی زانكۆی براونی ئەمریكی لەسەر ململانێكان و شەڕی تیرۆر و دەستوەردانە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق و وڵاتانی دیكە، نزیكەی 37 ملیۆن كەس ئاوارەبوون.

رۆژنامەی گاردیان راپۆرتەكەی بڵاوكردووەتەوە، داگیركردنی عێراق ناسەقامگیری لێكەوتەوە بۆ ماوەیەكی درێژ، زۆرترین تێچووی هەبوو لە نێوان هەشت ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەمریكیدا.

راپۆرتەكە باسی لە ئۆپەراسیۆنەكانی ئەمریكا كردووە، لەگەڵ دەستوەردانە سەربازییەكانی ئەمریكا لە 11ی ئەیلوولی 2001ەوە بەتایبەت لە عێراق و ئەفغانستان و ململانێكانی لیبیا و سوریا و یەمەن و سۆماڵ و فلیپین.

راپۆرتەكە پشتی بەستووە بە ئامارەكانی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووكان و ناوەندی چاودێری ئاوارە ناوخۆییەكان، بەوپێیە ژمارەی ئاوارە لە سوریا 7.1 ملیۆن كەس، ئەفغانستان 5.3 ملیۆن كەس، یەمەن 4.4 ملیۆن كەس، سۆماڵ 4.2 ملیۆن كەس، پاكستان 7.3 ملیۆن كەس، فلیپین 1.7 ملیۆن كەس، لیبیا 1.5 ملیۆن كەسن سەرباری سەدان هەزار كوژراو و ئاوارە لە عێراق.

راپۆرتەكە ئەمریكای بەرپرسیاركردووە بە تەنها لە ئاوارەبوونی ئەو خەڵكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا