كەس و كاری ئەنفالكراوانی گەرمیان داوادەكەن عێراق ببێتە ئەندام لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ساڵیادی واژووكردنی پەیماننامەی رۆژما و رۆژی جیهانی دادپەروەری، رێكخراوەكانی تایبەت بە داكۆكیكردن لە كەس و كاری ئەنفالكراوان داوادەكەن، حكومەتی هەرێم فشار بخاتە سەر حكومەتی عێراق بۆئەوەی پەیماننامەی رۆژما واژووبكات و ببێتە ئەندامی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی.

لە بەیاننامەیەكدا رێكخراوەكانی تایبەت بە داكۆكیكردن لە كەس و كاری ئەنفالكراوان لە ناحیەی رزگاری رایانگەیاند: بەیاننامەی رۆما لە 17/7/1998 واژووكرا لە تەمموزی ساڵی 2002 دەستی بەكاركردن كردووە و 123 دەوڵەت پەسەندی بەیاننامەكەو دادگاكەیانكردووە و پابەندن پێیەوە، 139 وڵاتیش واژوویان لەسەر بەیاننامەكە كردووە، عێراق لە 15/2/2005 پەیوەستبوونی خۆی بەو رێككەوتنەوە راگەیاند، بەڵام بەبێ‌ هیچ روونكردنەوەیەك دوای هەفتەیەك پاشەكشەی لێكردووە.

لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا هاتووە، ئێمە زیاتر لە 16 ساڵە كاربۆ بە ئەندام بوونی عێراق لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەكەین، لەیادی 23 ساڵەی دامەزراندنی و 19 ساڵەی دەست بەكاربوونی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و رۆژی دادپەروەری جیهانی داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەین فشار بخاتە سەر حكومەتی عێراق بۆئەوەی پەیماننامەی رۆما واژووبكات و ببێتە ئەندامی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، بۆئەوەی تاوانەكانی رابردوو دووبارە نەبنەوە وەك كیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفال و ئەنفالی بارزانییەكان و راگواستنی كوردە فەیلییەكان و خاپوركردنی قەڵادزە و موسڵ و شەنگال و دووز و پردێ‌ و شەبەك و ئەوانی دیكە.

هەروەها داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەن لە دانووستانەكانی لەگەڵ حكومەتی عێراق بە ئەندام بوونی عێراق لە دادگای تاوانی نێودەوڵەوتی بكەنە یەكێك لە خاڵەكانی دانووستان.

ئەوەشهاتووە، حكومەتی هەرێم ئەو تۆمەتبارانەی هاووڵاتی هەرێمن و تاوانی نێونەتەوەییان ئەنجام داوە یان بەشدارییان تێداكردووە دادگایی بكات و ناوی هەڵهاتووەكان بداتە پۆلیسی ئەنتەرپول لەوانەش ناوی 158 جاش و موستەشار كە لە كوردستانن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا