پۆڵه‌تیك پرێس:
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، هێشتا به‌رده‌وامن له كاركردن له شاری به‌غدا.
دوای ئه‌وه‌ی چەند سەرچاوەیەکی سیاسی لە بەغدا ئاشکرایان کرد، بەشێک لە فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا، بەرەو هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان رۆیشتوون، جەختیان لەوەش کردەوە، ئەم هەنگاوە پەیوەندی بەو دۆخە ناکۆکەی ئێستاوە هەیە کە تێیدا واشنتۆن متمانەی بەوە نییە حکومەتەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رێگری لەو هێرشە موشەکییانە بکات کە سەرلەنوێ بەرۆکی باڵیۆزخانەیان گرتووە.
له‌ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراقدا هاتووه، “ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا ده‌كه‌ن ڕاست نین، باڵیۆزخانه به‌رده‌وامه له‌كاركردن و ماتیۆ توله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مریكا هێشتا له‌به‌غدایه”.
له‌ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه نه‌دراوه، ئه‌وه‌ش گومانه‌كانی گواستنه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كان بۆ هه‌ولێر زیاتر ده‌كات.
پێشتر چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه‌یان به‌وه‌دابوو، تا ئێستا یه‌كلانه‌بوه‌ته‌وه باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق بۆ بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ئه‌نبار ده‌گوازرێته‌وه، یاخود بۆ شاری هه‌ولێر.