رۆحانی بۆ كازمی: ئەمریکا رۆڵی خراپ و تێكدەرانە لە عێراق دەگێڕێت

پۆڵەتیك پرێس

حەسەن روحانی سەرکۆماری ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامداوەو بەكازمی رایگەیاندووە بوونی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق یارمەتدەر نییە لە بەدیھێنانی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکەدا.

ئاژانسی ھەواڵیی ئیرنا بڵاویکردەوە، كە بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری ئێران حەسەن روحانی سەرکۆماری ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامداوە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرکۆماری ئێران رایگەیاندووە، تا ئێستا بوونی چەكدارانی داعش ھەڕەشەیەکی گەورەیە لە سەر عێراق و ناوچەکە بۆیە هەماهەنگی نێوان ئێران و عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو رێکخراوە پێویستە.

هاوكات سەرکۆماری ئێران لە رایگەیاندووە، ئەمریکا رۆڵی خراپ لە عێراق و ناوچەکە دەبینێت.

دەربارەی ئەو پەیوەندییە تەلەفونییە حکومەتی عێراق ھیچ روونکردنەوەیەکی بڵاونەکردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا