پۆڵەتیك پرێس
فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، لە بەغدایە و بڕیارە لەگەڵ سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی دیکەی عێراق و سەرکردەکانی حەشدی شەعبی کۆببێتەوە.
بەگوێرەی هەواڵی میدیاكانی عێراق سەردانەكەی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس لە سوپای پاسدارانی ئێران، بۆ عێراق چاوەڕواننەكراو بووە.
هاوكات سەرچاوەكانی هەوڵی عێراق ئاماژەیان بەوەكردووە، دوای ئهوهی ئیسماعیل قائانی گهیشتۆته بهغدا، درەنگانی شەوی رابردوو، لەگەڵ مستەفا کازمی سهرۆك وهزیرانی عێراق کۆبۆتهوهو كۆبوونەوەكەش بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی تایبەت بەئێران بووە لەعیراق.
ئیسماعیل قائانی دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی وەک فەرماندەی فەیلەقی قودس لە سوپای پاسداران دیاریکرا،لەوكاتەوە تا ئێستا چوار جار سەردانی عێراقی كردووە.