عێراق لەناو وڵاتانی ئۆپیک کەمترین ڕێژە نەوتی بەرهەمهێناوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێکخراوی ئۆپیک ڕایگەیاند، 13 وڵاتە ئەندامەکە لە مانگی نیسانی ڕابردوو بە بڕی 191 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بەرهەمهێنانی نەوتیان کەمکردووەتەوە و عێراق لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین پاشەکشەی کردووە لە بەرهەمهێنانی نەوت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی مانگی ئایاری ڕێکخراوی ئۆپیک، زۆرترین کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی ڕابردوودا لە عێراقەوە بووە کە ڕۆژانە نزیکەی 203 هەزار بەرمیل نەوت کەمتری بەرهەمهێناوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە مانگی ڕابردوودا عێراق لە هەر ڕۆژێکدا 4.139 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە لەکاتێکدا لە مانگی ئاداری ڕابردوودا ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق 4.342 ملیۆن بەرمیل بوو.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەدوای عێراق نەیجیریا لە پلەی دووەم دێت بە کەمکردنەوەی بڕی 170 هەزار بەرمیل نەوت، لەدوای ئەوانیش کوەیت و لیبیا دێن کە ئەوەی یەکەمیان 26 هەزار و لیبیاش 24 هەزار بەرمیل کەمتریان بەرهەمهێناوە.

ڕێکخراوی ئۆپیک لە ڕاپۆرتەکەیدا پێشبینی ئەوەی کردووە، لە ساڵی 2023دا خواست لەسەر نەوت لەسەر ئاستی جیهان بە بڕی 500 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە کەمبکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا