بافڵ تاڵەبانی سەردانی ئەمریکا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیار وایە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، 25ی ئەم مانگە بەسەردانێک بچێتە واشنتۆن.

ناوەندی ئاسایشی نوێی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بڕیارە 25ی ئەم مانگە بافڵ تاڵەبانی، سه‌رۆكى یه‌كێتى بچێتە واشنتۆن ‌و لەناوەندی ئاسایشی نوێی ئەمریكا دیدارێك سازبكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بافڵ تاڵەبانی لەدوای بوونی بەسەرۆكی یەكێتی یەكەمجارە سەردانی واشنتۆن بكات ‌و بڕیاریشه‌ دیدارێک لە واشنتۆن ساز بکات و تێیدا لەسەر پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان‌ و عێراق‌ و كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست قسە بکات.

هاوکات، باس لەوەشکراوە، پانێڵەكە بەسەرپەرشتی جۆناسان لۆرد، بەڕێوەبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لەناوەندی ئاسایشی نوێی ئەمریكا .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا