توركیا ناوی چوار رۆژنامەنووسی كورد دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

پۆڵەتیك پرێس:
دادوەرێك لە پارێزگای وانی باكووری كوردستان، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ چوار ڕۆژنامەنووسی كورد دەركردووە، ئەوەش بەیاسای تیرۆر.

عەدنان بێلن‌و جەمیل ئوگوری ئاژانسی هەواڵی میسۆبۆتامیا، شریبەن ئەبی و نازان سالەی هەواڵی ژننیوزی ژنانی كورد ئەو رۆژنامەنووسانەن، كە تۆمەتی تیرۆریان دراوەتە پاڵ‌و دادگا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركردون.

ئەو رۆژنامەنووسانە بەوە تۆمەتی تیرۆریان دراوەتە پاڵ، كە گوایە “رووماڵی رووداوێكیان كردووە، لەبەرژەوەندی ئاسایشی توركیا نەبووە”، ئەویش تەقەكردنی فڕۆكەیەكی توركی بووە لەگوندنشینانی گوندێكی باكووری كوردستان.

جگە لەو چوار رۆژنامەنووسە، دوو رۆژنامەنووسی تر، كە وەك دابەشكاری ڕۆژنامە ناوخۆییەكان كاریان كردووە، دەستگیركراون، بەڵام دواتر بە كەفالەت ئازاد كراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا