بەهۆی كۆرۆناوە فێستیڤاڵە كشتوكاڵییەكان ئەنجام نادرێن

پۆڵەتیك پرێس

جێگری بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی پەتای كۆرۆناو قەیرانی دارایی لە مساڵدا ناتوانن فێستیڤاڵی ساڵانەی بەروبوومە كشتوكاڵییەكان ئەنجام بدەن.

رزگار ئەمین خدر، جێگری بەرێوبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی، بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند: لەم ساڵدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەیرانی داراییەوە هیچ پلانێكمان نییە بۆ ڤیستیڤاڵی ساڵانەی بەروبوومی جوتیاران.

باسی لەوەش كرد، ئەمساڵ بەرو بوومی جوتیاران باشە و لە بازاڕ و عەلوەكانیشدا ساغ دەكرێنەوە، بەڵام هەندێك جار خستنەروو زیاترە لە خواست بۆیە نرخەكەی دادەبەزێت.

جێگری بەرێوبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی، وتیشی، حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی كشتوكاڵ هەمیشە لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی رێگری لە هاوردەی لەو بەروبوومە كشتوكاڵیانە بكرێت لە رێگای مەرزەكانەوە كە لەناو خۆدا جوتیاران بەرهەمی دەهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا