ڕزگار حاجی حەمە زانیاری گرنگ دەربارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمرۆ سێشەممە، دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، چەندین کەموکوڕی لە یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکراکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە9ی ئایار، لە کۆنگرەیەژی ڕۆژنامەوانیدا لە سلێمانی، ڕزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی ڕایگەیاند، هەندێک دەزاگای میدیایی وانیشیدەدەن کە داواکردنی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کودستان، کراوە بە بیانوویەک بۆئەوەی هەڵبژاردنی پێدوابخرێت، بەڵام چەندین ڕاستی هەن لەبارەی گرفت و کوموکڕییەکانی یاساکەوە، بۆیە یەکێتی پێداگیری لەسەر هەموارکردنەوەی دەکات.

ئاماژەی بەوەکرد، 31 ساڵە بەم یاسایە هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت و لەڕووی ژمارەی دانیشتوان و تۆماری دەنگدەران و ژمارەی کورسییەکان و کورسی پێکهاتەکانەوە غەدرێکی زۆر لە هەندێک سنوور و ناوچە دەکرێت، بۆیە داواکارییەکەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بەرژەوەندی هەموو خەڵکی کوردستانە، بەو پێیەی یاساکە گرفتی زۆر لەخۆدەگرێت و ئەو هەموارانەی پێشتر ئەنجامدراون گرفتەکانیان چارەسەرنەکردووە.

ڕوونیکردەوە، جیاوازییەکی زۆر لەنێوان ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان هەیە بەوشێوەی وەزارەتی پلاندانای هەرێم دەیخاتەڕوو لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی پلاندادانی عێراق ڕایگەیاندبوو، بەجۆرێک لە ئامارەکەی هەرێمدا، ژمارەی دانیشتووانی هەولێر 198هەزار كەس زیادكراون، ژمارەی دانیشتووانی دهۆك 216 هەزار كەس زیاتر نووسراون، بەڵام لە ژمارەی دانیشتووانی سلێمانی و هەڵەبجەدا 128 هەزار و 156 كەس كەمتر نووسراون، ئەوەش وادەكات لە هەولێر و دهۆك كورسی زیاتری هەڵبژاردن بەدەستبهێنرێن و لە سلێمانی و هەڵەبجە ژمارەیەكی كەمتر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا