نەتەوەیەکگرتووەکان: ئێزدییەکان بەئاشکرا جینۆسایدکران

پۆڵەتیک پرێس

تیمی لێکۆڵینەوەی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، ئەو تاوانانەی دژی ئێزدییەکان ئەنجامدراون جینۆسایدی ئاشکران.

کەریم خان، سەرۆکی ئەو تیمەی نەتەوەیەکگرتووەکان کە لێکۆڵینەوە لەسەر تاوانەکانی چەکدارانی داعش لەعێراق دەکات رایگەیاند، ئامانجی داعش ئەوەبوو لەڕووی جەستەیی و بایۆلۆجییەوە ئێزدییەکان لەناوببات، بۆیە هەمیشە لەئێزدییەکانی دووپات دەکردەوە، “یان دەبێت ببنە ئیسلام، یان بمرن”.

ساڵی 2014 داعش چەند ناوچەیەکی ئێزدییەکانی داگیرکرد و ژنانی ئێزدی ناچارکرد ببنە کۆیلە و بە هەزاران کەسی دیکەشی کوشت.

بەپێی راپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان، رێکخراوی چەکداری داعش کە لەساڵی 2017 شکستیپێهێنرا زیاتر لە 200 گۆڕی بەکۆمەڵی جێهێشت کە نزیکەی 12 هەزار تەرمیان تێدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا