دووەمین كۆبونەوەی لوتكەی عێراق و میسرو ئوردن بەڕێوە دەچێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەمڕۆ لە ئوردن سەرۆكانی وڵاتانی عێراق و ئەردەن و میسر دووەمین كۆبونەوەی لوتكە ئەنجامدەدەن، لە كۆبونەوەكەدا پرسی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل و بۆری نەوتی عێراق و چەند پرسێكی دیكە تاوتوێ دەكرێت.

لە كۆبونەوەكەدا هەریەكە لە شا عەبدوڵا پاشای ئوردن و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆك كۆماری میسر بەشداری بكەن.

هاوكات هەرسێ وڵات باس لەپەرەپێدانی پەیوەندییە ئابورییەكانیان لەبواری وەبەرهێنان و بازرگانی هاوبەش دەكەن.

ئەوەی پەیوەستە بەعێراقەوە لە كۆبونەوەی لوتكەی ئەو سێ وڵاتەدا پرسی نەوتی باكوری عێراق و هەرێم و پڕۆژەی بەستنەوەی كارەبای عێراق بە میسرو ئوردنەوە بەگرنگییەوە باسی لێوەدەكرێت.

مانگی ئازاری ساڵی رابردو یەكەمین كۆبونەوەی لوتكەی وڵاتانی ئوردن و عێراق و میسر بەڕێوەچوو، بیرۆكەی لوتكەكەش لە كۆبونەوەی گشتی ساڵانەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك لەلایەن شای ئوردنەوە پێشكەش كرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا