لە سەرێکانی ئاڵای داعش بەرزدەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە بەرەی ئۆپۆزسیۆنی سوریای چەکدار لە شاری سەرێکانی رۆژئاوای کوردستان، دژی لێدوانەکانی ئەم دواییەی ئیمانوێل ماکرۆن لەبارەی ئیسلام و پێغەمبەری موسوڵمانان ئاڵای رێکخراوی داعشیان بەرزکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە تێیدا ژمارەیەک خۆپیشاندەری بەرەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەردەکەون کە وێنەی شێوێنراوی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسایان بەرزکردووەتەوە، هاوکات ژمارەیەک لە کەسانە ئاڵای داعشیان دژی دوایین قسەکانی ماکرۆن کە لەبارەی ئیسلامەوە کردی بەرزکردەوە.

هاوکات، لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت خۆپیشاندەران هەڵدەستن بە سوتاندنی ئاڵای فەڕەنسا.

شاری سەرێکانی کە دەکەوێتە رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی رووباری فوڕات، لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لەلایەن سوپای تورکیا و بە بەشداری سوپای نیشتیمانی سوریا ئۆپراسیۆنێکیان دژی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان و رێکخراوی داعش دەستپێکرد.

ئەم خۆپیشاندانەی سەرێکانی لەکاتێکدایە، ئیمانوێل ماکرۆن لەدوای کوژرانی ساموێل باتی مامۆستای مێژوو و جوگرافیا لە فەڕەنسا لەدوای ئەوەی وێنەی کاریکاتێری پێغەمبەری موسوڵمانانی نیشانی خوێندکارەکانیدا رێوشوێنی توندی بەرامبەر کۆمەڵە ئیسلامییەکانی فەڕەنسا راگەیاند و چەند بارەگا و مزگەوتێکی وڵاتەکەشی بە گومانی بڵاوکردنەوەی توندوتیژی داخست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا