ماکرۆن: هەلێکی زێڕین لەبەردەم بەغدا و هەولێردایە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، هەلێکی زێڕین لەبەردەم بەغدا و هەولێردایە و پەیوەندی ئێستایان زۆرباشە.

ئەمڕۆ یەکشەممە لەمیانی سەردانەکەی بۆ موسڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، کاتێک لە ساڵی 2017 پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێم تێکچوو، فەڕەنسا کاری بۆ چاککردنەوەی دۆخی نێوان هەردوولا کرد، وتیشی: پێویستە دۆخی نێوان هەموو پێکهاتەکانی عێراق ئاسایی بکرێتەوە.

باسی لەوەشکرد، هەلێکی زێڕین لەبەردەم حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ هەیە تا پەیوەندییەکانیان باشتر بکەن و لە ئێستاشدا پەیوەندییەکانیان زۆرباشە.

هەرچی لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان فەڕەنسا و عێراقەوەیە ماکرۆن وتی: بوونمان لە عێراق پەیامێکی گرنگی لەپشتە، ئێمە لێرە دەمێنینەوە و هەر کات عێراقییەکان پێویستیان پێمان هەبوو هاوکاریان پێشکەش دەکەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا