بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت دەستوور بنەمای چارەسەری کێشەکان بێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە نوری مالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا.

لە دیدارێکدا کە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عیراق ئامادەبوون، دیالۆگ و هەماهەنگیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی یەکجارەکی کێشەکان، سەرخستنی کارنامەی حکومەت و بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتییان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

لەبارەی مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد و چارەسەری سیاسییانەی کێشەکانەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، دەبێت دەستوور بنەمای چارەسەری کێشەکان بێت و بەدیهێنانی مافەکانی گەلی کوردیش هەر لەو چوارچێوەیەدایە. شەراکەتی راستەقینە و دیدگای هاوبەش بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان، هەنگاوەکان بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیر و خۆشگوزەرانتر خێراتر دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا