پەرلەمانتاران و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەدرێنە دادگا

پۆڵەتیك پرێس
هاوڵاتییەكی پارێزگای سلێمانی سكاڵای یاسایی دژ بە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و پەرلەمانتاران و تەواوی فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمانی كوردستان تۆمار كرد.

دڵشاد محەمەد لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو كەسانەی كە سكاڵای لەسەر تۆماركردوون پێشتر و لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا چەندین بەڵێنیان بەهاوڵاتیان داوە، بەڵام جێبەجێیان نەكردووە.

وتیشی، “لە دادگای سلێمانی سكاڵای یاسایم دژی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و هەموو سەرۆك فراكسیۆنەكان و پەرلەمانتاران تۆماركرد، دادگاش بەڵێنیدا بەدواداچوون بۆ سكاڵاكەم بكات”.

جەختی لەوەشكردەوە، پەرلەمان و پەرلەمانتاران بوونەتە بارگرانی بۆ سەر ژیانی خەڵكی كوردستان، “بەپێی ئەو بەدواداچونەی كردوومە بۆم دەركەوتووە هەرخولێكی پەرلەمان نزیكەی هەزار دەفتەر دۆلار بۆ پەرلەمانتاران دەڕوات، ئەو هەموو پارەیان بۆ دەچێت هیچ هەڵوێست و یاسایایەكیان نییە بۆ ئەو دۆخەی بەسەر میللەتدا هاتووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا