قوباد تاڵەبانی ئامانجی بەستنی دیداری یەكێتی رووندەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال دەڵێت، بەشانازییەكی زۆرەوە هەڤاڵانم لە مەكتەبی سیاسیی و ئەنجومەنی سەكردایەتی ئەم ئەر‌كەیان پێ سپاردم كە دیداری یەكێتی ساز بكەین و سیاسەت و دیدی یەكێتی لەم قۆناغە نوێیەدا دیاری بكەین لە هەموو بوارەكاندا، بەندەش داوادەكەم هەموو هەڤاڵانم هاوكار بن بۆ ئەوەی پێكەوە شان بدەینە بەر ئەم ئەركە حزبییە و جێبەجێی بكەین‌.

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە وتارێكدا ئامانجی بەستنی دیدارەكەی روونكردوەتەوە و رایگەیاندووە، ئەم دیدارە بانگەوازێكی هەڤاڵانە و نیشتمانییانەیە بۆ تاوتوێ كردنی واقعی ئێستای یەكێتی و ناسنامەكەی، بۆ نوێكردنەوەی گوتاری سیاسی و كۆمەڵایەتی و گەشەپێدانییەتی، بۆ ئەوەی‌ بەدیدگایەكی نوێوە ئامادەبێت ئەركەكانی سەرشانی جێبەجێ بكا و سەرەنجام باشتر خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك و خاكی كوردستان بكات، بۆ سبەینێیەكی باشتر كوردستانێكی ئاوەدان بۆ هەمووان، بێ جیاوازی، فەراهەم بكات.

قوباد تاڵەبانی ئەوەی خستووەتە ڕوو، راستە لە كۆنگرەی چوار كە ناوی ((كۆنگرەی نوێبوونەوە ))بوو، گۆڕانكاری و نووێبونەوە لە پێكهاتەو هەندێ لە كاراكتەرەكان كرا، بەڵام بەداخەوە لەبەر چەندین هۆ، كۆنگرەی چواریش نەبووە هۆی نوێبوونەوەیەكی جەوهەری و راستەقینە لە فكر و دیدی سیاسیمان بۆ ئایندەو دواڕۆژی یەكێتی و وڵاتەكەمان. بۆیە پێویستە ئەم دیدارە نوێبوونەوەی جەوهەری و راستەقینە بكاتە ئەركی سەرەكی خۆی و پەرەی پێبدا، ئەم ئەركەش بەلای منەوە چەند حیزبییە ئەوەندەش نیشتیمانی و ئەخلاقییە. چونكە بوونی یەكێتییەكی بەهێز گرەنتی پاراستنی ئازادییەكان و بەدیهێنانی خواستی كۆمەڵانی خەڵكە، كە ئەوەش نیشانەی وەفاو پێزانینە بۆ خەباتی شەهیدان و ئەوانەی لە رابڕدوی خەباتی یەكێتی و كوردایەتیدا رەنجیان داوەو ماندو بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا