یەكێتی دوا وادە بۆ پارتی دادەنێت

پۆڵەتیك پرێس:
یەكێتی نیشتمانی كوردستان دوا وادەی بۆ پارتی دیموكرات داناوەو ئەگەر لەو وادەیە پرسی لامەركەزی ئیداری‌و دارایی جێبەجێنەكرێت، ئەوە هەڵوێستی تری دەبێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دراوە بەپۆڵەتیك پرێس، لەدواین كۆبوونەوەی شاندی باڵای یەكێتی نیشتمانی‌و پارتی دیموكرات، كە لەشاری هەولێر بەرێوەچووە، شاندی یەكێتی جەختی لەجێبەجێكردنی پرۆژەی لامەركەزی ئیداری بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كردووەتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لەكۆبوونەوەكە هەردوولا رێككەوتوون لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ جێبەجێكردنی كارەكانی پرۆژەی لامەركەزی ئیداری دارایی لەپارێزگاكان.

هەروەها لەسەر ئەوەش رێككەوتوون، كە تا كۆتایی ئەمساڵ ئەو كارەكانی لیژنەكە كۆتایی پێبێت‌و پرۆژەی لامەركەزی ئیداری‌و دارایی بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بە پێچەوانەوە لەدوای ئەو وادەیە یەكێتی هەڵوێستی تری دەبێت.

رۆژی یەك شەممەی رابردوو، شاندی باڵای یەكێتی بەسەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی‌و شاندی پارتی بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی كۆبوونەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا