یەكێتی لەگەڵ پەرتەوازەیی كورد نییە

پۆڵەتیك پرێس:
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی لەپەرلەمانی عێراق هەڵوێستی لەسەر فراكسیۆنەكەی لەسەر پێكهێنانی هاوپەیمانییەكی كوردی لەپەرلەمانی عێراق رادەگەیاندو وتی: لەم دۆخەدا لەهەموكات زیاتر پێویستمان بەیەكڕیزی كورد هەیە.

ماوەیەكە ژمارەیەك پەرلەمانتاری كورد، سەرقاڵی گفتوگۆن بۆ ئەوەی لەماوەی داهاتوو هاوپەیمانییەكی كوردی لەپەرلەمانی عێراق رابگەیەنن، كە ئەو پەرلەمانتارانە ئەندامی چەند فراكسیۆنێكن.

لەو بارەیەوە ئەڵماس فازڵ ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: ئەو 15 پەرلەمانتارە كوردە نەچوونەتە پاڵ هیچ فراكسیۆنێك و پێشتریش هاوپەیمانیان روونبووە.

وتیشی: ئەوانیش هاوشێوەی فراكسیۆنە كوردستانییەكانن، بەڵام بەهۆی بوونی راوبۆچوونی جیاواز لەنێوانی هەندێكیان دەیانەوێت ئەو هاوپەیمانییە پێكبهێنن، بۆچوونی جیاوازیش هەمووكات جێگەی تەقدیرە، بەڵام بەبۆچوونی من لەم دۆخەدا لەهەمووكات زیاتر پێویستمان بەیەكڕیزی كورد هەیە، بۆ باشكردن و سوكردنی دۆخی هەرێم.

ئەو پەرلەمانتارە پێشتر لەچوارچێوەی گروپی 15 كاریان دەكردو ئێستاش سەرقاڵی نووسینەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەو هاوپەیمانییەن بەنیازن رایگەبەنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا