پۆڵه‌تیك پرێس
واژۆكه‌ی عه‌لی حه‌مه ساڵح بۆ پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت كه بوویه هۆی ته‌واوبوونی رێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران بۆ بانگهێشتی سه‌رۆكی حكومه‌ت، پارتی توڕه كردووه.
په‌رله‌مانتارێكی پارتی ده‌ڵێت: گۆڕان ئه‌گه‌ر متمانه‌ی به‌م حكومه‌ته نیه چاوه‌ڕێی چی ده‌كات بۆ له حكومه‌ت ناكشێته‌وه؟
گۆڕان ئه‌گه‌ر متمانه‌ی به‌م حكومه‌ته نیه چاوه‌ڕێی چی ده‌كات بۆ له حكومه‌ت ناكشێته‌وه؟
رێبوار عه‌بدولره‌حیم عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی به پۆڵه‌تیك پرێسی راگه‌یاند: ئه‌مه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌نجامیداوه پارادۆكسێكی سیاسییه ئه‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وته كاتێك په‌رله‌مانتاری حیزبێك له ده‌سه‌ڵاته داوای بانگهێشتی سه‌رۆكی حكومه‌ت یان جێگره‌كه‌ی یان وه‌زیره‌كان بكات دووره له (ئاكاری سیاسی).
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی وتی: ئه‌گه‌ر گۆڕان باوه‌ڕی به‌م حكومه‌ته و توانا و لێهاتوویی كابینه‌ی نۆ نیه، ده‌بوو زوو پاشه‌كشه‌یان بكردایه چاوه‌ڕێی چی ده‌كه‌ن؟
رێبوار عه‌بدولره‌حیم عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌گه‌ر عه‌لی حه‌مه ساڵح نوێنه‌رایه‌تی خۆی ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره بۆ گۆڕان و ئه‌و راستییه ده‌رده‌خات بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناتوانێت كۆنترۆڵی كارد و په‌رله‌مانتاره‌كانی بكات و خاوه‌ن بڕیارێكی مه‌ركه‌زی ته‌ندروست نیه، چونكه له رۆژانی رابردوو چه‌ندین سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندییان به سه‌ركردایه‌تی پارتییه‌وه كردووه و وتویانه گۆڕان له‌گه‌ڵ پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت نیه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه یاداشتی پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر تاكه واژۆیه‌ك په‌كی كه‌وتبوو، له كاتێكدا (22) واژۆ ئاماده كرابوو له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كانی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ و ئازادی و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه‌خۆ، دواجار به واژۆی عه‌لی حه‌مه ساڵح له فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ی یاسایی له‌سه‌ر یاداشتی پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت ته‌واوبوو.
عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان به پۆڵه‌تیك پرێسی راگه‌یاند: یاداشتی پرساندنی سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم رێژه‌ی یاسایی ته‌واوكردووه.
عه‌بدولستار مه‌جید وتی: رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو یاداشته‌كه ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت به‌و شێوه‌یه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای كردووه، بۆئه‌وه‌ی هه‌نگاوی پێویست بگیرێته به‌ر بۆ هاتنی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری دارایی بۆ ناو په‌رله‌مان.
به رای چاودێرانی سیاسی دواین واژۆ كه بریتیه له واژۆی عه‌لی حه‌مه ساڵح له فراكسیۆنی گۆڕان بۆ پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت گۆڕانكاری له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و گۆڕان دروستده‌كات، له كاتێكدا هه‌ردوو حیزب رێككه‌وتنیان هه‌یه له به‌شداری كردن له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تدا.
به رای چاودێرانی سیاسی واژۆكه‌ی عه‌لی حه‌مه ساڵح گۆڕانكاری له په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و گۆڕان دروست ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان به پۆڵه‌تیك پرێسی راگه‌یاند: ئه‌و واژۆیه‌ی عه‌لی حه‌مه ساڵح كردوویه‌تی له‌سه‌ر یاداشتی پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت په‌یوه‌ندی به‌ناوبراو خۆیه‌وه هه‌یه قسه‌ی له‌سه‌ربكات.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، تا ئێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هیچ قسه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌وان نه‌كردووه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته.
شه‌وی 21ی ئه‌م مانگه پارتی رێككه‌وتننامه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی هه‌ڵوه‌شانده‌وه له‌حكومه‌تی خۆجێی دهۆك به‌هۆی پێداگری فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان بۆ پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت.