“كشانەوەی سەدر زیانی بۆ پارتی و دوو كوتلەی سوننە هەیە”

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەركردەیەكی ڕەوتی حیكمەی نیشتیمانی ئاماژە بەوە دەكات، كشانەوەی ڕەوتی سەدر و بایكۆتكردنی هەڵبژاردن گەر بڕیاری كۆتاییان بێت، ئەوا زیانێكی گەورەیە بۆ ئەو لایەنانەی كە ویستیان دوای هەڵبژاردن، هاوپەیمانێتی لەگەڵ ئەنجام بدەن، بە تایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان لە نێو كورد و دوو كوتلەی عەرەبی سووننە.

نەجات حسێن سەركردەی ڕەوتی حیكمە و سەرۆكی ئەو حیزبە لە پارێزگای كەركوك، بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند: ڕەوتی سەدر ڕۆڵی هەیە لە سیاسەت و ئیدارەدانی عێراق، سەرەتای پێكهێنانی حكومەت چوار پێنج وەزارەت وەردەگرێت و كۆتایی حكومەت خۆی لێیان بێ بەری دەكات، وتی: ئێستا موقتەدا سەدر عاجز بووە لە لایەنگرانی، وەزیرەكانی پێچەوانەی ڕای ئەو ئیش دەكەن، بۆیە توڕەبوو، وتی دەكشێمەوە، یەكەمجاریش نـیە بانگەشەی كشانەوە بكات لە هەڵبژاردن و سیاسەت، بەڵام كاتێك فشار لەسەری دروست دەبێت و سەرۆك حیزبەكان قسەی لەگەڵ دەكەن، جارێكی تر دەگەڕێتەوە.

نەجات حسێن سەركردەی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی، ئاماژەی بەوەكرد گەر بڕیاری موقتەدا سەدر بۆ كشانەوە لە هەڵبژاردن، قەتعی و كۆتایی بێت، ئەمە زەربەیەكی گەورەیە لەو لایەنانەی بیرۆكەی هاوپەیمانێتیان هەبوو لەگەڵی و بۆ هەموویان زەرەرە، چونكە هاوپەیمانێتیەكەیان تێكدەچێت، وتی”تەنها پارتی دیموكرات بیرۆكەی هاوپەیمانێتی نەبوو، لە برا كوردەكان، تەیاری سەدری لەگەڵ دوو كوتلەی سووننیش سەرقاڵی تەحالوف بوون، مادام سەدر لەنێو شیعەدا دەڵێت تەنها خۆم، كەواتە شیعە دەنگی پێ نادات، بۆیە ناچارە هاوپەیمان لە كورد و سووننە بدۆزێتەوە، بۆیە كشانەوەكەی بۆ هاوپەیمانەكانی زەرەرە.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا