“پارتی ناهێڵت كازمی دەست بۆ دۆسیەی گەندەڵی هۆشیار زێباری بەرێت”

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت بەهۆی فشاری پارتییەوە مستەفا كازمی ناتوانێت دەست بۆ دۆسییەی گەندەڵییەكانی هۆشیار زێباری وەزیری پێشووی دارایی عێراق بەرێت.

باسی لەوەكرد، چەندین دۆسیەی گەندەڵی بەپرسانی عێراقی هەیە، كە بەرپرسانی كوردیشیان تێدایە، بەڵام كازمی تائێستا دەستی بۆ دۆسیەی بەپرسە كوردەكان نەبردووە.

غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پۆلەتیك پرێس وتی: مستەفا كازمی لیژنەیەكی پێكهێناوە بۆ بەدواداچوون لە دۆسیەی گەندەڵی بەرپرسانی حكومی، ئەم لیژنەیە هیچ ئەندامێكی كوردی تیانیە و دەستەی نەزاهەش دۆسێكان ئەدەنەوە بەم لیژنەیە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێەران وتی: هۆكاری دەست نەبردن بۆ دۆسییەی بەرپرسانی كورد پەیوەستە بە پارتییەوە، ئەگەر دەست بۆ دۆسییەی بەرپرسانی كورد ببرێت ئەبێت یەكەم كەس دۆسیەی وشیار زێباری بێت، چونكە دەزانین لەسەر مەسەلەی گەندەڵی دەركرا وە دەیان دۆسیەی هەیە لە دەستەی نەزاهە.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەكرد، ئەگەر كازمی بیەوێت سەركەوتوبێت ئەبێت دەست ببات بۆ دۆسیەی وشیار زێباری ئەگەر ناكێشەی گەورە دروستدەبێت ئەو كات دەڵێن ئەوەتا وەزیرێك هەیە كوردە و بۆ دەست نابەیت بۆ دۆسییەكەی.

غال محەمەد باسی لەوەكرد، هۆكارێكی تری دەست نەبردنی كازمی بۆ دۆسییەی بەرپرسە كوردەكان ئەوەیە ئەو بەرپرسانە لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێن حكومەتی عێراق ترسی ئەوەی هەیە لەكاتی داواكردنیان هەرێم رادەستی بەغدایان نەكات.

دوای ئەوەی وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق دەست بەكاربوو، مستەفا كازمی لیژنەیەكی پێكهێنا بۆ لێكۆڵینەوە لە دۆسییەی گەندەڵی بەرپرسانی حكومی و بەو هۆیەشەوە دۆسییەی گەندەڵی چەندین بەرپرس ئاشكرا بوون، بەشێك لە دۆسێكانیش بەهۆی بەڕێوەچوونی رەوتی لێكۆڵینەوە تیایاندا، ئاشكرا نەكراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا